Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:46

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت كەوتەوە و چەند نەخۆشێك بارودۆخیان تێكچووە

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری حلە ناوەندی پارێزگای بابل، ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت كەوتەوە و بەهۆیەوە چەند نەخۆشێك بارودۆخیان تێكچووە.

ئاگرەكە لە نەخۆشخانەی سەلامی تایبەت كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە 8 نەخۆش بارودۆخیان تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فێركاری حلە كراون.

سەبارەت بە باردۆخی ئێستای نەخۆشەكان، نەخۆشخانەی فێركاری حلە رایگەیاند كە بارودۆخی 6 لە نەخۆشخانەكان جێگیرە، بەڵام دووانیان بردراون بۆ هۆڵی نەشتەرگەری.

لای خۆشییەوە بەرگریی شارستانی حلە رایگەیاند كە تیمەكانیان توانیویانە ئاگرەكەی نەخۆشخانەی سەلامی تایبەت كۆنتڕۆل بكەن، بەڵام بۆ سەلامەتی كارمەند و نەخۆشەكان، نەخۆشخانەكە چۆلكراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.