Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 10:13

جگەرەی ئەلیكترۆنی كچێكی گەنج تووشی كارەسات دەكات

کوردستان TV
100%

بەهۆی زۆری كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە كچێكی گەنج لە بەریتانیا سییەكانی دەتەقێت و بەزەحمەت گیانی لە مردن رزگار دەكرێت.

رۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە: لە درەنگانی شەودا باوكێك بەناوی ماڕك بلایت پەیوەندی بە نەخۆشخانەوە دەكات و هاواریان بۆ دەهێنێت كە كچە تەمەن 17 ساڵییەكەی لە خەودا تەندروستی تێكچووە و رەنگی شین و مۆر هەڵگەڕاوە.

دوای گەیاندنی كچەكە بە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشكنین، پزیشكیان بۆیان دەركەوتووە كە سییەكانی تەقیون و ناتوانێ بە ئاسانی هەناسە بدات.

پزیشكەكان راستەوخۆ نەشتەرگەرییان بۆ كچەكە كردووە و بەشێك لە سییەكەیان بڕیوە، نەشتەرگەرییەكەش زیاتر لە 5 كاتژمێری خایاندووە.

رۆژنامەكە زانیاری زیاتری لەسەر كچەكە بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ئەوە خستۆتەڕوو كە هەفتانە زیاتر لە 400 جگەرەی ئەلیكترۆنی كێشاوە.

باوكی كچەكە داوای لە هەمووان كردووە دووربكەوەنەوە لە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆن بۆ ئەوەی تووشی كێشەی هاوشێوەی كچەكەیان نەبنەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.