Erbil 19°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 02:50

زانیاری لەبارەی كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمانبەران دەدات بەهۆی پلەكانی گەرماوە، كەمكردنەوەكەش بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت.

سەرچاوەیەك لە ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: تا ئێستا بەفەرمی بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگەكان نەدراوە بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

راشیگەیاندووە: چاوەڕوان دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوو بابەتی كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ بكرێ، بۆ ئەم مەبەستەش پێشبینی دەكرێ رەزامەندی ئەنجوومەن وەربگیرێ و بۆ مانگەكانی حەوت و هەشت بۆ ماوەی كاتژمێرێك دەوامی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە بەشێك لە فەرمانبەران بەفەرمی داوایەكیان ئاراستەی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردبوو و تێیدا داوایان كردبوو بەهۆی گەرماوە، رۆژانە كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر دەوام كەم بكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەشێوەیەك كە لە هەندێ شوێن لە 50 پلەی سیلیزی نزیك بۆتەوە.

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو كە بەشێك لە فەرمانبەرانیان لە چەند رۆژی رابردوودا لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری ئەزموونیدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو دووچاری كێشەی تەندروستی ببوونەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.