Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 22:45

پسپۆڕان هۆشداری لە جۆرێكی نوێی رێجیمكردن دەدەن

کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی بواری خۆراكی هۆشداریاندا لەگرتنەبەری جۆرێكی نوێی رێجیمكردن كەتێیدا هەموو شتێك قەدەغەدەكرێت و تەنیا ئاو و قاوە و چا دەخورێتەوە بەمەبەستی دابەزاندنی كێش.

ئەو جۆرە رێجیمكردنە كەبە رێجیمی ئاو waterfast# دەناسرێت بەشێوەیەكی بەربڵاو لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشەی بۆ دەكرێت و ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیان باسی ئەو ئەنجامانە دەكەن كەبەهۆی ئەو رێجیمەوە بەدەستیان هێناوە و هانی ئەوانی دیكە دەدەن بەكاری بهێنن بۆ دابەزاندنی كێش ، بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەو جۆرە رێجیمكردنە زۆر مەترسیدارە و زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

جوان لابینر پسپۆڕی خۆراكی بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راگەیاند: ئەو جۆرە رێجیمكردنە پەیوەندی بەكێشەی تەندروستیەوە هەیە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن ، ئەو جۆرە رێجیمكردنە زۆر قورسە و دەبێتە هۆی لاوازبوون بەشێوەیەكی گشتی و دروستبوونی كەموكوڕیی لەچالاكیە گرنگەكانی جەستە.


ئا: كارزان عەبدوڵا
ژێده‌ر-  تەندروستی سلێمانی
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.