Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 22:28

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە پێوەری جیهانی دەردەچێت و گەشتیارانیشی ڕوو لە هەڵکشانە

کوردستان TV
100%


فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە پێوەری جیهانیدا سەرکەوتوو بووە و گەشتیارانیشی بەراورد بە ساڵانی پێشتر زیاتر بووە.

تەنیا لە ساڵی2023، 2 ملیۆن و 84هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاتووچۆیان کردووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2022، نزیکەی 384 هەزار گەشتیاری زیاترە.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "لە ساڵی 2023، 2 ملیۆن و84هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاتووچۆیان کردووە و بەردەوام ئامارەکان لە زیادبووندان. خۆشبەختانە توانیمان لە 179 وڵاتی جیهاندا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەو هەڵسەنگاندنی ڕيکخراوی نێودەوڵەتیی ICAO دەرچوو و نمرەی ٨٠ بەرەو سەرەوەی هێنا، کە ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتیی فڕۆکەخانەکان".

گوتیشی: "عێراق خۆی لەڕووی ئاسایشەوە ناوچەی سوورە، بۆیە کۆمەڵێک کۆتوبەندی زۆری ئاسمانی بەسەردا دەسەپێ، بەڵام سەرکەوتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بایەخی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەبوو و وای کرد عێراقیش لەم ڕووەوە بچێتە سەرەوە".

هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەسەر ئاستی عێراق، تاکە فڕۆکەخانەیە کە گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ وڵاتانی ئەورووپا هەیە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فرۆکەوانی شارستانیی ICAO، دوای پشکنینی ورد بۆ فرۆکەخانەکە، پلەی سەروو 80٪ داوەتە فڕۆکەخانەکە.

بایەخی فڕۆکەخانەی هەولێر لە عێراق و جیهاندا، بۆ ئەمانە دەگەڕێتەوە: سیستەمێکی ئاسایشی بەهێز، بەدیجیتاڵکردنی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە،

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.