Erbil 21°C یەکشەممە 20 نیسان 21:58

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێك لەبارەی مووچە بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند كە بانکی TBI  یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی هەژماری من کرد.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی (هەژماری من)، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هەڵسا بە ڕادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی هەژماری من کە پێکهاتبوو لە کارتی بانکی (368) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا بانکی ناوبراوییان هەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاکو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان ڕادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

وەزارەتی دارایی هیواشی خواست سەرجەم مووچەخۆران بەردەوامبن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە لە ئێستادا لە پڕۆژەی هەژماری من بەردەستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.