Erbil 21°C یەکشەممە 20 نیسان 21:56

لە ئاگرەكەی ئەمڕۆی خەبات 525 دۆنم گەنم سوتاوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ لە گوندێكی شارۆچكەی خەبات كەوتەوە، زیاتر لە 525 دۆنم گەنم سوتاوە.

بەپێ ڕاگەیەنراوی بەرگریی شارستانی هەولێر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە رووداوی ئاگركەوتنەوە لە رووبەرێكی فراوانی زەوی كشتوكاڵی لە گوندى سمايلاوه لە سنووری شارۆچكەی خەبات كەوتۆتەوە.

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند كە رووداوی ئاگركەوتنەوەكە لە كاتژمێر 2:35ی دوای نیوەڕۆ دروست بووە.

راشیگەیاند كە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە 10 تیم لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەشداربوون و دوای سێ کاتژمێر ئینجا توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ.

بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە لە رووداوی ئاگرەكەدا هیچ زیانێکی گیانی نەكەوتۆتەوە، بەڵام بووەتە هۆكاری ئەوەی زیاتر 525 دۆنم گەنم بسووتێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.