Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:25

مەسرور بارزانی سەردانی پەرەستگەی لالشی كرد

کوردستان TV
100%

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرستگەی لالش-ی لە شارۆچكەی شێخان کرد و لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان و جڤاتی ڕوحانیی پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە ئێزیدی و ئێزیدییەکان یەکێک لە ئایین و پێکهاتە ڕەسەنەکانی کوردستانن و هەرچی پێمان بکرێت لەپێناو زیاتر خزمەتکردنیان ئەنجامی دەدەین.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی و پێویستیی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرد بە سەربڵندی بۆ شوێنەکانیان.

سەرۆکی حکوومەت گوتیشی، شنگال وەک هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێم بۆ ئێمە زۆر گرنگە و بابەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال کە داوا دەکەین لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.