Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:26

حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندین هەلی دامەزراندنی راگەیاند

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم بەفەرمی چەندین هەلی دامەزراندنی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ڕێکارەکانى دامەزراندنى 24 دەرچووى پسپۆرییەکانى (پەرستارى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین.

بڵاویشی كردەوە: دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگە لە پسپۆرییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرینن، دەتوانن لە ڕێگاى لینکى خوارەوە فۆرمى داواکارىی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

دوایین وادە بۆ ناردنى فۆرمى داواکارى، ڕێکەوتى 15/6/2024 دەبێت.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن (كلیك) لێرە بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.