فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دهڵێت: هێزەکانیان سەرکەوتو بون لە لەناوبردنی دوو درۆن کە سەر بە میلیشیای حوسییەکان بون لە یەمەن.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ناسراوه به سێنتکۆم بەیاننامەیەکی بڵاویکردوەتەوە، تیادا هاتووه، هێزەکانیان سەرکەوتو بون لە لەناوبردنی دوو درۆنی سەر بە میلیشیای حوسییەکانی یهمهن له ئاسمانی دهریای سوور.
ئاماژهی بهوهشداوه، حوسییهكان بهو درۆنانهیان نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی نزیک دەکەن بۆ سەر ئەمهریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە. باسی لهوهشكردووه، هێزهكانیان ئەو ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و پاراستنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان و کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکانه له دژی هێرشی حوسییهكان گرتووهته بهر.
له بهرامبهریشدا حوسییهكان دهڵێن: وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ کەرتی غەززە، ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە خاوەندارێتی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانن یان بەڕێوەی دەبەن یان کەلوپەل بۆ ئیسرائیل یان لە ئیسرائیلەوە دەگوازنەوە.
له وهڵامیشدا ئەمهریکا و بریتانیا هێرشی ئاسمانی ئاڕاستەی شوێنەکانی حوسییەکان دەکەن بە ئامانجی پەکخستنی و لاوازکردنی توانای ئەو گروپە بۆ مەترسی خستنە سەر ئازادی کەشتیوانی و هەڕەشەکردن لە بازرگانی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.