نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 49 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، يادى (49) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به گه‌رمى له به‌ڕێزتان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان له ڕيزه‌كانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، خه‌باتيان كردووه و ده‌كه‌ن. مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتى به‌رز ههڵدهسهنگێنين.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت له ئاماده‌يى و ڕۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه. هيوادارين ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى لێكگه‌يشتن و تهبايى و پێكهوهييى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.