Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:23

عه‌لی لاریجانی خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران كاندید كرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی پێشووی ئێران، عەلی لاریجانی کە پێشتر ڤیتۆ خرایە سەر کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرکۆماردا، ناوی خۆی بۆ بوونە کاندید لە هەڵبژاردنی سەرکۆمارى نوێ کە لە 28ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت تۆمار کرد.

لە دووەم ڕۆژی تۆمارکردنی ناودا، لاریجانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆیی کرد و، ناوی خۆی تۆمار کرد.

عەلی لاریجانی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر کاندیدبوونی بدرێت، ئەوا پێدەچێت وەک سکرتێری گشتیی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، سەعید جەلیلی ببێتە یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییەکانی هەڵبژاردنەکە لە دوای ناو تۆمارکردنەکە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "ئەگەر دەوڵەت جێگەی گەل نەگرێتەوە، ئەوا شەفافیەت زیاتر دەکات و ڕێسا ناپێویستەکان کەم دەبنەوە و مەیدانی گەندەڵی نامێنێت. بێگومان بە حکوومەتێکی سەختدا کە دەستوەردان لە هەموو کارێکی هاووڵاتیان دەکات ناتوانین بگەین بە شوێنێک".

گوتیشی: "هەندێک وڵات هەلومەرجیان لە ئێوە ئاڵۆزتر بوو، بەڵام سەرکەوتن لە چارەسەرکردنیدا. دەتوانین تەواوی کێشەکانی وڵاتەکە بە کۆنەکانیشەوە چارەسەر بکەین".

لاریجانی کە لە ئێستادا وەک ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی کار دەکات، باسی لەوە کرد کە ئەگەر وەک سەرکۆمار هەڵبژێردرێت، ئەوا هەڵگرتنی سزاکان دەخاتە نێو کاری لە پێشینەی دیپلۆماسییەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.