Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:15

ئاسایش روونكردنەوە لەبارەی دۆزینەوەی ئەم تەنە نامۆیە بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە روونكردنەوەیەك لەبارەی دۆزینەوەی تەنێكی نامۆ لە زەوییەكی كشتوكاڵی لە گوندێكی پارێزگای هەولێر بڵاو كردەوە.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاند: سەبارەت بە هەبوونی تەنێکی نامۆ کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی کەڕزۆر سەر بە شارەدێی قوشتەپە لەناو زەویوزاری جوتیارێک لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەکەی دۆزرایەوە، دەستبەجێ تیمی پووچەڵ کردنەوەی بۆمبی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی ئاماژە پێکراو.

راشیگەیاند: تیمەكان هەلسان بە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسی لەو شوێنە.

هەروەها رایگەیاند: پاش پشکنین و شیکاریکردنی تەنەكە، دەرکەوت كە ئامێرێکی یاریکردنی ترسناکی منداڵانە کە لە بۆنەی یادکردنەوەی (هاڵۆوین) بەکار دەهێنرێت و چەند گڵۆپێکی بچووکی جوانکاری تێدایە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تەنەكە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەسترابووەوە، هەروەها ناشبێتە هۆکاری هیچ جۆرە ئاگرکەوتنەوەیەک .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.