Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:33

لە ئێران پرۆسەی ناو تۆمارکردنی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


لە ئێران پرۆسەی ناو تۆمارکردنی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد، کە ڕۆژی 28ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

وەزیری ناوخۆی ئێران، ئەحمەد وەحیدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سەبارەت بە بابەتەکە ڕایگەیاند: ''لە هەلومەرجێکی وا هەستیاردا کە خاڵی وەرچەرخانە لە مێژوویی ئێران دا و سەرەڕای خەسارێکی وا گەورە، بە ڕێبەرایەتی سەرکردەی شۆڕش (ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی) و بە دەستوور هیچ پەککەوتنێک لە ئیدارەی وڵاتدا ڕووینەدا".

وەحیدی باسی لەوە کرد کە بە تۆماری ناوی کاندیدان 14هەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکردووە و، ڕایگەیاند: "پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، حەوت ڕۆژ بۆ پشکنینی بڕوانامە و لێهاتووییەکانی کاندیدەکان و 14 ڕۆژیش بۆ بەڕێوەبردنی کەمپینی کاندیدان تەرخان کراوە".

هاوکات وەحیدی هیوای خواست هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و ئەمنی تەواودا و بە کێبڕکێیەکی بەرز و بەشدارییەکی فراوان بەڕێوەبچێت.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن، خۆیان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن و ناویان تۆمار دەکەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.