Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 16:47

كاریگەرییەكی خراپی تری پەتای كۆڕۆنا دەركەوتووە

کوردستان TV
100%

لەماوەی رابردوودا چەندان تۆژینەوە لەبارەی كاریگەری خراپی پەتای كۆڕۆنا لەسەر مرۆڤ ئەنجامدرا و دەركەوت بەشێك لەوانەی پەتاكەیان گرتبوو تا ئێستاش بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەدەست كاریگەرییەكان دەناڵێنن.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند زانكۆیەكی بەریتانی بەیەكەوە تۆژینەوەیەكیان ئەنجام دا لەسەر ئەو كۆرپانەی لەنێو سكدا دایكەكیان تووشی كۆڕۆنا بوون یاخود ئەوانەی لە كۆرپەییدا تووشی پەتاكە بوون.

تۆژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە پەتای كۆڕۆنا كاریگەری مەودادرێژ لەسەر ئەو منداڵانە دروست دەكات بەتایبەت لە گەشە و كۆئەندامی هەناسە و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا.

ئەو پسپۆڕانەی تۆژینەوەكەیان ئەنجام دا بۆیان دەركەوتووە جیاوازییەكی روون و ئاشكرا لەنێوان ئەو منداڵانەدا هەیە كە لە كاتی پەتای كۆڤید 19 لەدایكبوون و تووشی پەتاكە بوون لەگەڵ ئەو منداڵانەی پێش و دوای پەتاكە لەدایكبوون.

زۆرینەی ئەو منداڵانەی لەنێو سكدا دایكەكانیان تووشی كۆرۆنا بوون یاخود بە كۆرپەیی پەتاكەیان گرتووە، بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ كێشەی گەشە و كۆئەندامی هەناسە یاخود پەیوەندیی كۆمەڵایەتییان هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا كۆمپانیا ئەسترازینیكا دانی بەوەدانا كە بەرهەمی ڤاكسینی پەتای كۆڕۆنایان هەندێ كاریگەری خراپی هەبووە و تەنانەت لە هەندێ كەسدا بووەتە هۆكاری مردن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.