یه‌كێتی ئه‌وروپا به هۆی فرۆشتنی درۆن به رووسیا و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه له دژی ئۆكراینا سزای به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێران‌دا سه‌پاند.
له‌وباره‌وه له راگه‌یه‌نداوێكدا یه‌كـێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، سزاكه نۆ به‌رپرسی باڵای ئێران ده‌رگرێته‌وه له نێویشاندا محه‌مه‌د ره‌زا ئاشتیان وه‌زیری به‌رگری ئێران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ئێران به فرۆشتنی درۆن به رووسیا كه ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ له دژی ئۆكراینییه‌كان به‌كاری دێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سزاكه قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بۆ وڵاتانی نێو یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها بلۆككردنی سه‌رجه‌م سامان و دارایییه‌كانی ئه‌و كه‌سان له بانكه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.