وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرێكی نوێی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دیاری كرد.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) پیرۆزبایی لە عەمید دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
وەزیری ناوخۆ هیوای سەركەوتنی بۆ عەمید ئارام محەمەد ساڵح لەم پۆستە نوێ و گرینگەی خواست و هەروەها هیوای خواست بەڕێوەبەری نوێی پارێزگای سلێمانی ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكە.
بەمەش بۆ لەمەودوا عەمید ئارام محەمەد ساڵح لە شوێنی عەمید ئاسۆ تەها وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەكار دەبێت.
Congratulations to Brig. Dr. Aram Muhammad Salih on his appointment as Director of #Sulaimaniyah Police, wishing him the very best of luck and success in this important position. May his new role enhance the safety and well-being of the community. pic.twitter.com/igYsFlsF0y
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) May 23, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.