ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئێمارات و له ئه‌بوزه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات كۆده‌بێته‌وه.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكە بڵاوی كردەوە: هه‌ردوو سه‌رۆك زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
هەر لەبارەی سەردانەكە، دوێنێ پێنجشەم دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەدا دیداری باڵای لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات دەبێت و سەردانەكە لەسەر ئاستێكی بەرزدا دەبێت.
هەروەها رایگەیاندبوو: ئەمە یەكەمین دیدار و سەردانی سەرۆكی هەرێم نییە بۆ ئیماڕات و پێشتریش دیدار و سەردانی هاوشێوەی هەبووە.
دلشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشدابوو كە لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئیماڕاتی عەرەبی هەبووە، لە چوارچێوەی پتەوكردنی ئەو پەیوەندی و بەرەوپێشبردنی، سەرۆكی هەرێم دەچێتە ئیماڕات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.