Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 12:35

وەزارەتی دارایی: لیستی 453 فەرمانبەری دیكەمان ئاراستەی بانكی TBI كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای كرد كە دووەم لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان ئاراستەی بانكی عێراق بۆ بازرگانی (TBI) كرد كە لیستەكە لە 453 فەرمانبەر پێكهاتبوو.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی (هەژماری من) و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)  بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (453) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

ئاماژەی بەوەش دا كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویستە دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و چاپکردنی کارتەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا هەفتەی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو.

وەزارەتی دارایی هیواشی خواست بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.