Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:56

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل منداڵێكی پێنج ساڵ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم و كەمێك پێش ئێستا، رووداوێكی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای سەرەكی زاخۆ رووی دا و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 5 ساڵ گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوە دا كە رووداوەكە كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیك شارەدێی باتێلێ روویداوە.

(كوردستان تیڤی) زانیویەتی هونەرمەندی زاخۆیی محەمەد فەخری لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوونە لە كاتی وەرگەڕاندا.

لە ئەنجامی رووداوەكە كوڕێكی هونەرمەندەكە كە تەمەنی 5 ساڵانە بە ناوی (جودی محەمەد فەخری) گیانی لەدەستداوە، هەروەها خۆی و هاوسەرەكەی و كچێكی تریشی بە سەختی بریندار بوون.

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند كە دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە كردووە.

وێنە: محەمەد فەخری و كوڕەكەی جودی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.