دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەم یەكەم كاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە وڵاتی سعوودییە، بڕیارە چەند رۆژێكی دیكە یەكەم كاروانیش لە هەرێمی كوردستان بەرەو ماڵی خوا بەڕێ بكەون.
دەستەكە رایگەیاند كە گەیشتنی كاروانی ئەمڕۆی حاجییان لە رێگەی وشكانییەوە بووە و گەیشتوونەتە شاری مەدینە لە وڵاتی سعوودییە.
بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو كاروانی دیكەی حاجییان لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە رێگەی فڕۆكە و وشكانییەوە بگەنە وڵاتی سعوودییە.
تایبەت بە هەرێمی كوردستان، بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ بكەون.
بڕیارە بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی سعوودییە بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و سەردانەكەش بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەبێت لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.