Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 17:54

دوای حەوت رۆژ تەرمی ئایهانی تەمەن پێنج ساڵ لە رووباری باڵەکایەتی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

دوای حەوت رۆژ لە بەدواداگەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکێکی زۆری خۆبەخش، تەرمی ئایهان سۆرانی تەمەن پێنج ساڵان لە نزیک گوندی وارەکەون لە سنووری رواندز دۆزرایەوە، کە لەگەڵ خانەوادەکەیان بە مەبەستی گەشتیاری روویان لە ناوچەکە کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 3:30 تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان لە ڕووباری وارەکەون دۆزرایەوە.

رۆژی 17ی 5 لە سنووری شارەدێی گەڵاڵەی باڵەکایەتی دوای ئەوەی منداڵێک دەكەوێتە نێو رووبار و باوکەکەی هەوڵی رزگارکردنی دەدات، بەڵام بەداخەوە هەردووکیان خنکان.

هەر ئەو رۆژە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە تەرمی باوکەکە دۆزرایەوە، بەڵام لە رۆژی حەوتەمدا دوای بەدواداگەڕانێکی زۆری بەردەوام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران و چۆمان و قەسرێ و تیمی مەلەوانی و خەڵکێکی زۆری خۆبەخشی دەڤەرەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دووری 30 کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکە، تەرمە منداڵەکە دۆزرایەوە.

سیدەكان/ کەریم سمکۆ

وێنە: ئایهان و سۆرانی باوكی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.