ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود کونسولی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کردەوە کە مێژوویەکی هاوبەشیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و دیکتاتۆری هەیە.
باڵیۆزی کوەیت ئاماژەی بەوە دا کە دەوڵەتی کوەیت بە چاوی ڕێز و گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دەرفەتەکانی برەودان بە وەبەرهێنانی کوەیتی لە هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.