Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:56

فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا پشتیوانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئایاری 2024، لیوا روکن محه‌مه‌د سه‌عید، بەڕێوه‌بەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ ئەنتۆنیۆ سیرافینی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا، کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و (کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتى)ــی وەک جێگرەوە و فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.

بەڕێوه‌بەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، سوپاسی ڕاوێژکارانی وڵاتی ئیتاڵیای کرد، بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوو بۆ کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ، خواست و پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونیشی له‌ فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان لە کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی کرد و ئامادەیيی خۆيشی نیشان دا، بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگیيەک، لەپێناو پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.