Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 11:21

هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینی بۆ سەیرانگاکانی هەولێر قەدەغە دەکرێت

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاگادارییەکی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، ڕۆژانی هەینی قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان هاتووچۆ بکەن.
لە هۆشدارییەکەدا هاتووە: ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە لە ڕۆژانی هەینی لە کاتژمێر 8 ی بەیانیی ڕۆژی هەینی، تا کاتژمێر 8 ی بەیانی ڕۆژی شەممە ‌واتا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاراستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغە دەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم ڕێگایانەدا هاتووچۆ بکەن".
ئاماژەی بەوەش داوە: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی هاتووچۆ و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لەم ڕێگایانەدا، ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت، تا ئەوکاتەی ڕێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابین دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.