Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 09:17

پاڵه‌وانێیه‌تی شاخه‌وانی بۆ پایسكل سواری بۆ كوڕان و كچان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان  قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێیه‌تی شاخه‌وانی بۆ پایسكل سواری بۆ كوڕان و كچان له‌ یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پایسكل سواری هه‌ولێر،  كاتژمێر 10ی به‌یانی ڕۆژی 25ی5ی2024 له‌ سه‌یرانگای دڵۆپه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ به‌شداری كوڕان و كچان له‌ یانه‌كانی كوردستان كه‌ بۆ كوڕان 15 كم و بۆ كچان 10 كم دێته‌  ئه‌نجامدان.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.