Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 06:51

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی لە وەفدێکی باڵای سەربازيی ئەمریکا کرد

کوردستان TV
100%


 فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایکڵ گەچێرۆ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کونسولخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هاوکاری و  هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا. 

دواتر شاندی میوان سەردانی مۆزەخانەی فەرماندەیی هێزەکانی (پشتیوانيی یەک)یان کرد، کە تایبەتە بە کەلوپەل و تەقەمەنی و بۆمبە چێنراوەکان و چەندین جۆری چەکی گرانی تیرۆرستانی داعش، کە سەرجەمیان لەلایەن کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک، لە ماوەی شەڕی تیرۆرستانی داعش پوچەڵکراونەته‌وە.

شایانی باسە تیرۆریستانی داعش ئەو بۆمب و تەقینەوانەیان بۆ مەبەستی زیانگەیاندن بە هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونەکانی  پێشمەرگە بەکاردەهێنا.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری باڵای سەربازيی کونسولخانەی ئەمه‌ریکا، دەستخۆشی لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک کرد و بە کارێکی گرنگ و مەزنیان زانی بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل لە بەرەکانی شەڕ.

دواتر فیلمێکی دۆكيۆمێنتاری پەخش کرا، کە تایبەت بوو بە کار و چالاکییەکانی کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانيی یەک لە ماوەی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، کە تیایدا چۆنیيەتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبە چێنراوەکان و پاککردنەوەی تونێل و خانوو و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان نمایش کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.