Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 06:02

بەتۆمەتی دزیكردن لەسندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێری چەند مزگەوتێك كردبوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی5ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لەشاری سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لەكاتی دزیكردنەكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ل، ع  لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەلێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لەچەند مزگەوتێك لەشاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لەشاری هەولێر دزی لەسندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ ئەو مزگەوتانە كردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.