Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 01:36

حكوومەتی هەرێم هۆشدارییەك بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ماڵپەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی بۆ هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاو كردەوە.

لە هۆشدارییەكەدا شەش رێگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە دیاری كراوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

یەکەم: پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە بێت، بە فەرمی و بە مۆری پشکنین بکرێت؛ لەناو ماڵ و کۆڵان و سەر شەقام سەر مەبڕن.

دووەم: پێش و پاش سەربڕین، پشکنین بۆ گۆشتەکان بکرێت و دڵنیایی لە تەندروستییان بدرێت.

سێیەم: پێویستە ڕێکاری تەندروستی بۆ جلوبەرگی تایبەت و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان لەبەرچاو بگیرێت.

چوارەم: پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێنە ناو کوردستان.

پێنجەم: نەچنە ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.

شەشەم: پێویستە پاشماوەی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێ نەدرێتە سەر شەقام و کۆڵانەکان.

ئەم هۆشدارییەی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری دهۆك تووشبوونی دوو كەس بە نەخۆشی تای خۆێنبەربوون راگەیەنرا كە یەكێكیان بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانی لەدەست دا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.