Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 02:47

شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ دوای 21 ساڵ توانیمان ئەم كارانە لە پەرلەمانی عێراق بكەین

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ چواشەممە بە هەوڵ و هاوكاری ئەندامانی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان، توانیان رۆژی نەورۆز و كیمیابارانی هەڵەبجە بكەنە پشوو لە سەرتاسەری عێراق.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ دوای 21 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەعس، رۆژی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی كرایە پشووی فەرمی کە پێشتر لە عێراق بە جەژنی دار (عید الشجرة) بوو.

راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆ بڕیاردرا رۆژی 16/3 بە ناونیشانی هەڵبجە و ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی پێشوو، بووە پشووی فەرمی لە سەرجەم عێراق، بەهەمانشێوە ئەمڕۆ پێداگیریمان لەسەر مافی سەرجەم پێکهاتەکانیش كرد و بە ئەرکی خۆمانمان زانی.

شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی: هەر ئەمرۆ توانیمان ماوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ ماوەی 6 مانگ درێژ بكەینەوە لەپێناو زامنکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی تردا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەی تریش نرا لەپێناو پووچەڵکردنەوەی بریارەکانی رژێمی لەناوچوو تایبەت بەزەوییە کشتوکاڵییەکان و لە دانیشتنی ئایندەدا کۆتایی پێ دیت.

شاخەوان عەبدوڵا سوپاسی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمانی عیراق كرد كە ئەم بڕیارانەی سەرەوە بە پاڵپشتی و هاوکاری ئەوان پەسند كران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.