یانەی وەرزشی سۆران رایگەیاند كە هەڵدەستن بە كردنەوەی ئەكادیمیایەكی تایبەت بۆ كچان لە یارییەكانی تۆپی پێ (فوتساڵ) و تۆپی دەست و بالە و تێنس و ریشە.
یانەی وەرزشی سۆران تایبەتمەندی ئەكادیمیاكەی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:-
1- خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر و ستافی شارەزا و بە ئەزموون دەوترێتەوە
2- دابینکردنی جلوبەرگی وەرزشی و پێداویستییەکان
3- خولەکە بۆ کچانی سەرووی لە (6) ساڵی دەبێت
4- دانبینکردنی کەشێکی ئارام و لەسەرخۆ
5- دابینکردنی پاس بۆ گواستنەوەی یاریزانان
6- راهێنانەکانمان هەفتانە سێ رۆژ دەبێت
7- دوور کەوتنەوە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و چالاکبوونی جەستەیی وشیاری هزری و ڕەوشتبەرزی لە پێشینەی ئەرکی ئێمە دەبێت.
ئێستا كچان بۆ بەشداریكردن لە ئەكادیمیاكە دەتوانن كلیك لەسەر فۆڕمە بكەن و پڕی بكەنەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.