Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 00:55

رۆژی هەینی دووبارە باران دەبارێتەوە

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشوهەوا ئاشكرای كرد كە دووسبەی رۆژی هەینی شەپۆڵێكی تری بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بارانەكەش بەشێوەی تاوەباران دەبێت و هەورەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاراس جەبار پسپۆڕی كەشوهەوا بڵاوی كردەوە: ناجێگیری کەشوھەوا تا چەند کاتژمێری داھاتوو لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و لە شەودا بەگشتی کەش جێگیر دەبێتەوە و سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری کەم دەبێت و کەش سەقامگیر دەبێت.

بڵاویشی كردەوە: سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرای باش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەی با باکوری رۆژھەڵات دەبێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بۆ دووسبەی رۆژی ھەینی دووبارە حاڵەتێکی دیکەی لاوازی تاوەباران و ھەورەبروسکە ھەندێ لە ناوچەکان دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەنتەری شاری هەولێر و هەندێ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تاوەباران باری و هەورەبروسكەشی لەگەڵدابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.