Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 00:00

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداريی له‌ پرسه‌ى سه‌رۆككۆمار و ياوه‌رانی گەیشتە تاران

کوردستان TV
100%


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی5ی2024، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداريی له‌ پرسه‌ى سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران و  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی دیكه‌  گەیشتە تاران.

شانده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له‌   نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.