Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 22:02

‌له‌ كوردستانی ئێران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین 3 كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

 رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ چیای كێله‌شین له‌ شاری شنۆی كوردستانی ئێران، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ئیسماعیل عه‌زه‌وزه‌مه‌ ته‌مه‌ن 37 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی میراوێ، گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و دوو برای تر به‌ ناوه‌كانی سه‌ید هێمن مووسه‌وی ته‌مه‌ن27 ساڵ و سه‌ید هادی مووسه‌وی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بریندار بوون.

 گوتیشیان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری ڕۆیشتبوونه‌ كێله‌شین. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، ئه‌و ناوچانه‌ مینێكی یه‌كجار زۆریان تیادا چێندرابوو، تاوه‌كو ئێستاش به‌شێكی زۆر له‌و شوێنانه‌ له‌ مین پاكنه‌كراونه‌ته‌وه‌ و ناوه‌ ناوه‌ كۆڵبه‌ر و شوانه‌كان و هاووڵاتی دیكه‌ی نزیك له‌و ناوچانه‌، ده‌بنه‌ قوربانی ئه‌و مینه‌ نه‌ته‌قیوانه‌. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.