Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:06

8 هه‌زار و 500 ده‌نكه‌ حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ هه‌ولێر گیرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(850 شیت واتا 8500 دەنک) حەبی هۆشبەر لەجۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 21ـی5ی2024، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن و هاوکات بڕی (850 شیت) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.