Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:22

یەکەم ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆكکۆماری ئێران ڕەئیسی لە تەبرێز ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%


یەکەم ڕێوڕەسمی پرسە بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆكکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەررەوەی وڵاتەکە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و بەرپرسانی دیکە لە تەبرێز ئەنجامدرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە مەیدانی شوهەدا لە تەبرێز بەڕێوەچوو، دەیان هەزار کەس بەشداریان کرد و، نزایان بۆ سەرۆكکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و ئیمامی هەینی تەبرێز، محەمەد عەلی ئالیهاشم و پارێزگای ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجان، مالیک ڕەحمەتی کرد کە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

هەروەها لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەرپرسانی ئەمنیی و سەربازیی بەشدار بوون، تەرمەکان لە نێو ئاپۆڕایەکی جەماوەرییدا لە مەیدانی شوهەداوە بەرەو مەیدانی موسەڵڵا بەڕێکران.

تەبرێزییەکان بۆ دوایینجار ماڵئاواییان لە سەرۆكکۆمار ڕەئیسی و قوربانییەکانی دیکە کرد.

ڕێوڕەسمەکان کە لە تەبرێز بە ئەنجامدانی نوێژی مردوو دەستیان پێکرد، ئەمڕۆ لە شاری قوم و سبەیش لە تاران بەردەوام دەبن.

ڕۆژی پێنج شەممە، تەرمی سەرکۆماری ئێران ڕەئیسی لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.