Erbil 38°C شەممە 27 تەمووز 10:48

پەیامی ئەمەریكا لەبارەی گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆماری ئێران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی لەبارەی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی لە رووداوەكەی دوێنێ یەكشەم بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هاتووە: ئەمەریكا هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و ئەندامانی دیكەی شاندەكەیان لە رووداوێكی هێلیكۆپتەردا لە باكوری رۆژئاوای ئێران دەردەبڕێت.

هەروەها هاتووە: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دیاریكردنی سەرۆكی نوێ بۆ ئێران، پشتیوانی خۆمان بۆ خەڵكی ئێران و خەباتیان بۆ مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەكان دووپات دەكەینەوە.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە كۆشكی سپی ئەمەریكا وەڵامی هەموو ئەو تۆمەتانەی دایەوە سەبارەت بە تێوەگلانیان لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران.

كۆشكی سپی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندبوو: تۆمەتە ناراستەوخۆكانی ئێران بە تێوەگلانی واشنتۆن لە رووداوی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی بێ مانا و گاڵتەجاڕانەیە.

راشیگەیاند: تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بە تێوەگلانی هیچ وڵات و لایەنێك لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران.

پێشتر محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو كە ئەمەریكا تۆمەتبارە لە كوشتنی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی بەهۆی ئەو سزایانەی كە خستوویەتییە سەر پیشەسازی فڕۆكەوانی ئێرانی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.