Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 22:06

سوپای ئەمریکا: دەرچەیەکی دەریاییمان لە کەناراوەکانی غەززە داناوە

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕاگەیاند کە دەرچەیەکی دەریاییان لە کەناراوەکانی غەززە داناوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کارمەندانی سەربە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە پاڵپشتی لە ئەرکی مرۆیی دەکەن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە، دەرچەیەکی دەریاییان لە کەناراوەکانی غەززە، داناوە.

ڕاشیگەیاندووە لە ڕۆژانی داھاتوودا لەو دەرچە دەریاییەی کە لە کەناراوەکانی غەززە دانراوە، یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای بارھەڵگرەکانەوە دەگەیەندرێنە خەڵکی مەدەنی لە غەززە.

باسی لەوەش کردووە کە ھێزەکانی ئەمریکا، نەچوونەتە ناو غەززەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.