Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:50

دهۆك.. 2 بازرگان به‌51 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای  دهۆک  دەستگیرکران و بڕی (51)کیلۆگرام  شلەی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا .

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، لە مانگی 2ی 2024 لە لایەن هێزەکانی  ئاسایشی سێمێل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک، دەست بەسەر (51) کیلۆگرام  شلەمەنی دا  گیرا  کەلەناو ئۆتۆمبێلێکدا  حەشاردرا بوو. دوای ناردنی بۆ تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەرکەوت کەلەناو شلەمەنیەکەدا ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ هەیە.


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەم چالاکییەدا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ر.ا) و(ا.ی.ر) دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.