Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:28

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر رووی دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی وڵاتی تایوان رووی دا.

بوومەلەرزەكە لە كەناراوەكانی ناوچەی هوالین لە رۆژهەڵاتی تایوان لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە روویداوە.

میدیاكانی تایوان بڵاویان كردەوە كە دوای ئەم بوومەلەرزە، لە ماوەی 5 خولەكدا دوو پاش بوومەلەرزەی تر بە گوڕەكانی 4.1 و 5.1 روویانداوە، بەڵام هیچ كام لە بوومەلەرزەكان زیانی گیانیان لێ نەكەوتۆتەوە.

مانگی رابردووش لە تایوان بوومەلەرزەیەكی بەهێزی تر بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر رووی دا و بەهۆیەوە 17 كەس گیانیان لەدەست دا و 1155 كەسی تریش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.