Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:22

تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی ئێران یەک ملیار و 350 ملیۆن دۆلار بووە

کوردستان TV
100%


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، بڕی پێنج ملیار شێکێل (یەک ملیار و 350 ملیۆن دۆلار)، خەرج کردووە.

ڕاوێژکاری پێشووی دارایی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل، عەمید ڕام ئەمیناح بە ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت-ی ڕایگەیاندووە کە تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، پێنج ملیار شێکێڵ (یەک ملیار و 350 ملیۆن دۆلار)، بووە.

ھەروەھا عەمید ڕام ئەمیناح گوتوویەتی: من لێرەدا، تەنھا باس لە ڕێگریکردنی لەو ھێرشە دەکەن کە ئێرانییەکان دەستیان پێکردووە و من باسی قوربانییەکان ناکەم کە ئەمجارە پەراوێزخراون.

باسی لەوەش کردووە بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، مووشەکەکانی "Arrow (HITS)" و "Magic Wand" بەکار ھێنراون و گوتی: تێچووی یەک مووشەکی"Arrow (HITS)" بۆ ئیسرائیل، سێ ملیۆن و 500 ھەزار دۆلارە و تێچووی یەک مووشەکی "Magic Wand "، یەک ملیۆن دۆلارە.

پێشتر گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ ھاگاری ڕایگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو، 350 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

ئاماژەی بەوەشدابوو: لە 200 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئێران ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە و زۆربەیان بەر لەوەی بگەن بە ئاسمانی وڵاتەکەمان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و یان ھاوپەیمانانمانەوە تێکشکێندراون.

باسی لەوەش کردبوو کە ئێران بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر ئیسرائیل، ئاسمانی ھەریەک لە لوبنان، عێراق و یەمەنی بەکارھێناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.