Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:13

لە بازاڕێکی ئوسترالیا کەسێک پێنج کەسی بە چەقۆ کوشت

کوردستان TV
100%

 لە ئاکامی ئەنجامدانی ھێرشێک بە چەقۆ لە لە سەنتەرێکی بازاڕیکردن لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا، پێنج کەس کوژران.

ئەنجامدانی ھێرشێک بە چەقۆ لە سەنتەرێکی بازاڕیکردن لە شاری سیدنی ئوسترالیا، پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە.

میدیاکانی ئوسترالیا لە ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنییان، گواستووەتە کە ئەمڕ شەممە، ھێرشێک بە چەقۆ لە سەنتەری "Westfield Bondi Junction" بۆ بازاڕیکردن ڕۆژھەڵاتی شاری سیدنی، ئەنجامدراوە.

لای خۆیەوە بەرپرسی ئەمنی لە سیدنی، ئەنتۆنی کوک ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پێنج کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە کە ئەنجامدەری ھێرشەکە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.