سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیلدا لە غەززە، 3 كوڕ و 3 نەوەی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس كوژران.
میدیاكانی فەڵەستین بڵاویان كردەوە: ئەمڕۆ سەرلەئێوارە لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەناو كەمپێكی پەنابەرانی فەڵەستینی لە رۆژئاوای غەززە بۆردومان كرا.
لە ئەنجامی بۆردومانەكە 3 كوڕ و 3 نەوەی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس كوژران كە لە كاتی بۆردومانەكەدا لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون.
كوژراوەكان بریتین لە: حازم ئیسماعیل هەنییە و ئامالی كچی، ئەمیر ئیسماعیل هەنییە و خالیدی كوڕی و رەزانی كچی، محەمەد ئیسماعیل هەنییە.
وێنە: هەرسێ كوڕەكەی ئیسماعیل هەنییە كە ئەمڕۆ لە بۆردومانەكەدا كوژران:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.