Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:18

ژێرئاوکەوتنی کەشتیەک لە مۆزەمبیق گیانلەدەستدانی زیاتر لە 90 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەک لە کەناراوەکانی باکووری مۆزەمبیق، زیاتر لە 90 کەس کە منداڵیشیان لەنێودابوو گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، کەشتییەک کە لە لونگا لە ویلایەتی نامپولا لە باکووری مۆزەمبیق گەشتی بۆ دوورگەیی مۆزەمبیق ئەنجامداوە و 130 کەسی هەڵگرتووە، ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 90 کەس گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەنێودایە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، بەرپرسانی ویلایەتی نامپولا باسیان لەوە کردووە کە پێنج کەسیان ڕزگار کردووە و کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیش درێژەی هەیە.

سەرۆکی ویلایەتی نامپولا، جەیم نیتۆ بلاویکردەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی زانیاری نادروست لەبارەی پەتای کۆلێرا، ئەو کەسانە تووشی دلەڕاوکێ بوون و هەوڵیانداوە بە کەشتی لە ناوچەکە هەڵبێن.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، پەتای کۆلێرا کە لە ئەیلوولی2022دا لە مۆزەمبیق تەشەنەی سەند هێشتا لە ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە کاریگەرییەکانی درێژەی هەیە.

لە کاتێکدا لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا شوباتی 2023 تێکڕا 37 کەس گیانیان لەدەستداوە، پێنج هەزار و 237 کەسیش گومانی توشبوونیان بە پەتاکە لێدەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.