Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:38

سبەی خۆرگیرانێكی مێژوویی لەم وڵاتانە روو دەدات

کوردستان TV
100%

سبەی دووشەم خۆرگیرانێكی مێژوویی لە زۆرێك لە وڵاتانی كیشوەری ئەمەریكای باكور ڕوو دەدات و خۆرگیرانەكەش تەواوەتی دەبێت.

سێبەری مانگ بە تەواوی رووی خۆر لەسەر زەوی دادەپۆشێت و بەمەش ئاسمان بەتەواوی تاریك دەبێت.

خۆرگیرانەكە لە كاتژمێر 12:23ی نیوەڕۆ بە كاتی ئەمەریكا دەست پێ دەكات (بەكاتی كوردستان دەكاتە 6:42 ئێوارە).

زۆرترین ماوەی خۆرگیرانەكە لە مەكسیك و ئەمەریكا و كەنەدا دەبێت كە ماوەكەی 4 خولەك و 28 چركە دەخایەنێت.

لە بەشێك لە وڵاتانی تری كیشوەری ئەمەریكا خۆرگیرانەكە ئەڵقەیی دەبێت و هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە دیمەنێكی جوانی خۆرگیران دەبینن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.