Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:40

فڕۆکەیەکی ئەڵمانیا لە سەر دەریای باڵتیک ڕێگریی لە سووڕانەوەی فڕۆکەی سیخوڕی ڕووسیا کرد

کوردستان TV
100%


هێزەکانی ئاسمانی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویان کردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە، هێزەکانی پۆلیسی ئاسمانی سەر پەیمانی ناتۆ، لەسەردەریای باڵتیک ڕێگرییان کردووە لە فڕۆکەیەکی سیخۆڕی ڕووسیا لە جۆری COOT-A (IL-20).

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە فڕۆکە ڕووسییەکە بە بێ هیچ ئاماژەیەک هاتبووە ناو سنوورەکانیان.

لە مانگی کانوونی دووهەمەوە، ئەوە دووهەمجارە فڕۆکەکانی جەنگی ئەڵمانیا، ڕێگریی دەکەن لە هاتوچۆی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ڕووسیا.

هێزەکانی ئاسمانی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی پەیمانی ناتۆدا، پێنج فڕۆکەی جەنگییان وەک پۆلیسی ئاسمانی بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتانی نزیک لە دەریای باڵتیک تەرخان کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.