Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:35

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تایوان گەیشتە هەزار و 20 کەس

کوردستان TV
100%


تیمەکانی ڕزگارکردن لە تایوان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە بە هۆی بوومەلەزرەکەی دوێنێ چوارشەممەوە، گیریان خواردەوە.

ئاژانسی بەرگریی شارستانی نیشتمانی تایوان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێشتا، 143 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ چوارشەممەوە، گیریان خواردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە تیمەکانی ڕزگارکردن لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە بە هۆی بوومەلەزرەکەوە گیریان خواردەوە.

دوێنێ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7،2 پلە بەپێوەری ڕێختەر کەناراوی ڕۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند.

بەپێی دوایین ئامار، بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی تایوان، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 11ی دیکەش برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.