Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:32

ئەمریکا داوای دادگایی کردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی بیانی لە غەززە

کوردستان TV
100%


وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن داوای کرد، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK ) لە غەززە و دادگایی بکرێن.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە یائۆڤ گالانت و لۆید ئۆستن بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە توندی توڕەیی خۆی نیشانداوە لە ھێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە شاری دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە کە لە ئاکامدا، حەوت کارمەندی دەزگاکە کوژران.

باسی لەوەشکردووە کە ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لۆید ئۆستن داوای کردووە کە رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە بگیرێتەبەر، ھەروەھا داواشی کردووە، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە غەززە و بدرێن بە دادگا.

ڕۆژی 1ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلێکی دەزگای ھاوکاری مرۆیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە شاری دێر بەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، حەوت کارمەندی دەزگاکە و ھاوولاتییەکی فەڵەستینی کوژران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.