Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 05:07

بوومەلەرزەیەک ژاپۆنی ھەژاند

کوردستان TV
100%


بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلە بەپێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی پارێزگای فۆکۆشیما باکووری رۆژھەڵاتی ژاپۆنی ھەژاند.

ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بوومەلەرزەکە بە قۆڵایی 40 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی پارێزگای فۆکۆشیما ڕوویداوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە دوای بوومەلەزرەکە، ھۆشداری لە ئەگەری ڕوودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی لە ناوچەکە نەدراوە.

ڕاشیانگەیاندووە کە دانیشتووانی تۆکیۆی پایتەخت و پارێزگاکانی ئیواتە، میاگی، ئیباراکی، چیبا، ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.