Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 16:28

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی بوونی بۆمبه‌وه‌ په‌رله‌مانی نه‌رویژ داخرا

کوردستان TV
100%

 پۆلیسی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی نەرویژی هەڕەشەی بۆمبڕێژکراویی پێگەیشتووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوروبەری تەلاری پەرلەمانیان تووند و بەهێزتر کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا بەپێی وتەی پۆلیس  له پەخشێکی ڕاستەوخۆ له ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە پەرلەمانەوە پەخش کرا دەریخست کە ئەندامانی پەرلەمان بەردەوامن لە كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكانییان.

بەپێی میدیا فەرمیەکان وتەبێژی پۆلیس  ڕاگەیاندووە پۆلیس بۆ لێکۆلینەوە لە شوێنی مەبەستدان بۆ پاراستنی پەرلەمان و ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە کە مەترسی  هەبێت."

وتەبێژی پۆلیس هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا ناتوانین هیچ بڵێین، لەبەر ئەوەی پۆلیس بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.